بەركارهێنەری ئازیز تكایە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی زیاتر بەرچاوڕوون بن و بەدوور بن لە هەر كێشەو گرفتێك لەكاتی بەكارهێنانی سیستمەكەماندا
یاسا و ڕێنماییەكانی بەكارهێنان
- هەر كۆدێك تایبەتە بەیەك كەس و هاوكات تەنها یەك خەڵات لەخۆ دەگرێت.
- هەر كۆدێك كە لەسەر بەرهەمەكان هەیە پێكهاتووە لە ژمارە و پیتی ئینگلیزی كە لە 12 پیت تێپێەڕ ناكات.
- هەر كۆدێك بەرواری بەسەرچوونی لەسەرە كە هاوتایە لەگەڵ بەرواری بەسەرچوونی بەرهەمەكە، پێویستە كەسی براوە پێش بەسەرچوونی ئەو بەروارە داواكاری ناردبێت بەپێچەوانەوە مافی بەدەستهێنانی خەڵاتی نامێنێت.
- تكایە خۆت بەدوور بگرە لە هەر هەوڵدانێكی نایاسایی بۆ بەدەستهێنانی كۆدە تایبەتەكانی سیستەم.
- سیستم تا پێنج جار ڕێگات پێدەدات كۆدی خەڵات دووبارە بنووسیتەوە لەكاتێكدا ئەگەر كۆدەكەت هەڵە بێت.
- كارگەكەمان لەرێگەی ستافی ئای تی-یەوە بە بەردەوام چاودێریی شێوازی بەکارهێنانی گشتی بەكارهێنەران دەکات و لە کاتی بوونی تێبینی یاخود گومان لەسەر بەکارهێنانی نائاسایی یاخود نایاسایی هەژمارێکی دیاریکراو، ئەوا بە مافی خۆی دەزانێت کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەكارهێنەر بەدواداچوونی پێویست ئەنجام بدات و بڕیار لە هەڵپەساردن یاخود راگرتنی كۆدەكەی بدات.